تاقیکردنەوەی کەسایەتی MBTI
ئەگەر دەتەوێت کەسایەتی خۆتت بۆ دەربچێت جوان ئەمە بخوێنەوە
لەبیرت بێت هەموو ئەم سیفەتانە ئەتوانن لە قۆناغێکی ژیاندا هەر کەسێک بگرێتەوە.
بۆ نموونە کەسێک کە بەزۆری بێبڕیار بێت، دەتوانێت ببێتە یەکلاکەرەوە ئەگەر دۆخەکە ژیان یان مردن بێت یان ئەگەر کارەکەی پێویستی پێی بێت.
بۆیە ئەگەر ئەتەوێت کەسایەتی خۆتت بە جوانی بۆ دەربچێت جوان گوێ بگرە:
- یەکەم ئەوەیە ئەو دوو وەڵامەی دانراوە زۆر لە یەک ئەچن جوان هەردووکی بخوێنەوە بزانە کامەت تێدایە.
- دوای ئەوەی کە زانیت کامیانت تێدایە ئەوە ٤ دوگمەت بۆ دەر ئەچێت بە پێی ئەوەی کە لەگەلت ئەگونجێت دای ئەنێیت.
- سروشتی خۆت چۆنە ئەو وەڵامە هەڵبژێرە نەک ئەوەی لە خۆتدا ئەیبینیتەوە بەهۆی کاریگەری کەسانی تر گۆڕاوە.
- با بڵێین دوو هەڵبژاردەکە هیچیان لە تۆ نەچوو ئەوکات و کەم هەڵدەبژێریت.
گرنگە پێش هەموو هەڵبژاردنەکان جوان بیخوێنەوە لە مۆبایلەکەتدا.